له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان 143 ده‌وڵه‌ت ده‌نگیان به ئه‌ندامێتی فه‌له‌ستین له رێكخراوه‌كه دا
دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
وێستگهنیوزـ
کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەنگدانی 143 دەوڵەت بۆ ئەندامێتیی فەڵەستین لەو رێکخراوە کۆتاییهات.
ئەم بڕیارەش بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە لە ئەنجومەنی ئاسایش وەک بڕیاڕێکی سیمبولی دادەنرێت.
ناوەڕۆکی بڕیارەکە باس لەوە دەکات کە دەبێت فەڵەستینییەکان، "پەیوەندی بە رێکخراوەکەوە بکەن" لە هەمانکاتدا وەک ئەندامێکی چاو‌دێر مافی زیاتریان پێبدرێت.
بڕیارەکە پشتیوانیی 143 ئەندامی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا نۆ ئەندام ناڕەزایبوون و 25 ئەندامی دیکەش خۆیان لە دەنگدان پاراست.
دوای ئەوەی فەڵەستین هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی تەواو لە نەتەوەیەکگرتووەکان چڕکردەوە، رێکخراوی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیازیکرد ئەنجوومەنی ئاسایش بە شێوەیەکی ئەرێنی چاو بە ئەندامێتی فەڵەستیندا لە رێکخراوەکە بخشێنێتەوە.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی بە گاڵتەجاڕی ناوبرد و پێی وابوو، بڕیارەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وەک خەڵاتێکە بۆ حەماس.
PM:08:08:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت