نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سودان: ئیسلامییه‌كان بۆ ئێمه و سودانییه‌كانیش كێشه‌ن
تۆم پێرێلۆ، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سودان
وێستگه‌نیوز-
نێرده‌ی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سودان رایگه‌یاند ، ده‌شڵێت: "ئیسلامییه‌كان بۆ ئێمه و سودانییه‌كانیش كێشه‌ن".
تۆم پێرێلۆ، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سودان، ڕۆژی هه‌ینی دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌كارهێنانی چه‌كی سزاكان بۆ راگرتنی شه‌ڕ له سودان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه سزاكان ته‌نها دامه‌زراوه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كه‌سه‌كانیش سزا ده‌درێن به شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانیان له وڵاته جیاوازه‌كاندا دروست بكات.
تۆم پێرێلۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له سودانییه‌كان له نایرۆبی پایته‌ختی كینیا وتی: "بوونی ئیسلامییه‌كان، لایه‌نگرانی ڕژێمی له‌سه‌ركارلابراو له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ئێمه و سودانییه‌كان".
وتیشی: "ئێمه ده‌زانین كه له‌ناو سوپادا چه‌كداریان هه‌یه و هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون و په‌یوه‌ندییان به شه‌ڕه‌كه‌وه كردووه".
پێریلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه پاڵپشتی شه‌ڕی سودان ده‌كه‌ن، دا‌واشیان لێده‌كات هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به گه‌لی سودان، و ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن كه تێچووی شه‌ڕه‌كه زیاد بكات".
وتیشی: "به‌پێویستی ده‌زانین ئیمارات به‌شێك بێت له گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی جه‌دده".
سه‌ركردایه‌تی سوپای سودان ئیماراتی به پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا تۆمه‌تبار كرد، هاوكات ئه‌بوزه‌بی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
پێریلۆ پێشبینیشی كرد، خولی دانوستانه‌كان له جدده ئه‌مجاره‌یان ته‌واو جیاواز بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی جیاوازی واقیع و فاكته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی ئیمارات و میسر، ده‌شڵێت: ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وڵاتانه ڕۆڵیان هه‌بێت له وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه‌دا".
نوێنه‌ری ئه‌مریكا وتیشی: "هۆشداریی توندمان نارد بۆ هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا له دژی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له ئه‌لفاشر، چونكه لێكه‌وته‌ی ترسناكی ده‌بێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پلاتفۆرمی جه‌دده تاكه پلاتفۆرمه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، به یه‌كێتی ئه‌فریقا و یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌وه، هه‌روه‌ها زۆر وڵات هه‌ن كه ئاره‌زووی وه‌ستاندنی شه‌ڕی سودانیان هه‌یه.
تۆم پێرێلۆ نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ سودان له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ چالاكوانانی سودان له كامپالا ڕۆژی سێشه‌ممه (X)
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كه پێشنیاركراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سودان، وتی: "كارده‌كه‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له جدده و مه‌نامه پێی گه‌یشتوون بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك دیدگامان بۆ بێته ئاراوه".
نوێنه‌ری ئه‌مریكا هه‌رچه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سودان ڕه‌تكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆ به‌رده‌وامانه‌ی ئاشكرا كرد كه له یه‌كێتی ئه‌فریقا و ده‌سه‌ڵاتی نێوان حكومه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدان (ئیگاد) ئه‌نجام ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی زیاتر بگێڕن له پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ململانێكان.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی ناوچه‌كه پشتگیری له‌م هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن، و هۆشداریشی داوه له لێكه‌وته‌ی جددی شه‌ڕی سودان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه.
PM:02:47:18/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت