بانکی ناوه‌ندی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
وێستگهنیوزـ
بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خسته بازاڕه‌وه و فرۆشتنی دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش كه‌مكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024، بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ 251 ملیۆن و 724 هه‌زار و 231 دۆلاری خسته بازاڕه‌وه.
له‌و بڕه‌ی خراوه‌ته بازاڕه‌وه 245 ملیۆن و 194 هه‌زار و 231 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بووه، هه‌روه‌ك شه‌ش ملیۆن و 530 هه‌زاری به‌شێوه‌ی كاش بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 147 هه‌زار دینار بوو.
PM:01:24:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت