بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ و باڵیۆزی‌ ئیتاڵیا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاووتوێ كرد


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و باڵیۆزی‌ ئیتاڵیان له‌ عێراق، جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و سه‌رده‌مییانه‌ پێویستییه‌كی گرنگه‌ و وێنایه‌كی گه‌شتری هه‌رێمی كوردستان نیشانده‌دات.


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ میكێلی كامێرۆتا، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، جه‌خت له‌ گه‌شه‌پێدان و فراوانتركردنی هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان كرایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان و به‌ها نیشتمانییه‌كان بێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "بافڵ تاڵه‌بانی له‌ دیداره‌كه‌دا ستایشی رۆڵی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئیتاڵیای له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بووه‌ له‌ هاوكاریكردن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان".

 وتیشی: "به‌رده‌وامیی هاریكارییه‌كانیان فاكته‌رێكی به‌هێزه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌".

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوون و هه‌ردوولا هاوڕابوون، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و سه‌رده‌مییانه‌ كه‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی دیموكراسی، پێویستییه‌كی گرنگه‌ و وێنایه‌كی گه‌شتری هه‌رێمی كوردستان نیشانده‌دات".




PM:08:13:16/04/2024










ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت