ئهمریكا پارچه شوێنهوارێكی سهردهمی سۆمهرییهكانی رادهستی سودانی كردهوه
وێستگه نیوزـ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، پارچە شوێنەوارێکی دێرینی سەردەمی سۆمەرییەکانی ڕادەستکرایەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردهوه: مێژووی پارچە شوێنەواریەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (2900-3000)پێش زایین، پارچه شوێنهوارهكه رۆژی سێشهممه 16ی نیساندا و لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن و ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکان، لە مۆزەخانەی مترۆبۆلیتانی نیویۆرک ڕادەستی سودانی کراوەتەوە، تا دووبارە بگەرێندرێتەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆی کە خاکی عێراقە.
له لێدوانێكیشدا سودانی وتی: ئەو شوێنەوارانەی خاوەندارێتیەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، هەڵگری ناسنامە و مێژوو و شارستانیەتی وڵاتەکەن، و بەردەوام لە هەوڵدادەبن بۆ گەڕاندنەوەی هەموو پارچە شوێنەواریەکانی تری عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاندوه: ئامادەن بۆ هەر هەماهەنگییەک و گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا بۆ خاکی عێراق.
PM:12:00:17/04/2024
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت