ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌رفه‌ته تا ئاڵوگۆڕ له ده‌سه‌ڵات و نوێبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت
وێستگه‌نیوز-
ه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌رفه‌ته تا ئاڵوگۆڕی له ده‌سه‌ڵات و نوێبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت.
.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2024 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆبوووه و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه كۆبوونه‌وه‌ی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئاماده‌كاری یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له واده‌ی خۆی له رۆژی 10ی 6ی 2024، كرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه كه ئه‌مڕۆ (18-4-2024) له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی كوردستان، عیراقی روونكرده‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی روو له گه‌شه‌كردووی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد و رایگه‌یاند ئه‌مه به‌رئه‌نجامی یه‌ك گوتاری و یه‌ك ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی و راست و دروستی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتییه كه بۆته جێی ئومێدی میلله‌ته‌كه‌مان و پشتیوانی دۆستانی ئه‌زموونه‌كه‌مان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "كۆبوونه‌وه گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه و تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و كاری لیژنه‌كان كرد. هه‌روه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ به‌رنامه و گوتاری سیاسی یه‌كێتی له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام دا".
روونیشكراوه‌ته‌وه كه "هه‌ڤاڵانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به تێر و ته‌سه‌لی بیر وڕای خۆیان خسته‌ڕوو كه گه‌شه‌كردنی ئه‌زموونی نیشتمانییمان، پاراستن و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانی باشتر بۆ هاوڵاتیان ته‌نها له رێی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌واده‌ی خۆیدا دێته‌دی كه په‌رله‌مانێكی به‌هێز و حكومه‌تێكی پته‌و و خزمه‌تگوزار بێنێته كایه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ راستگۆیی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و داهاتووی گه‌له‌كه‌شمان گرنگه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به تایبه‌تی كه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌رفه‌تێكه تا ئاڵوگۆڕی دیموكراتیانه له ده‌سه‌ڵات و نوێبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیشدا به‌سه‌ربه‌رزیی و یهكڕیزییهوه پێداگری له‌سه‌ر ئیستحقاقه ده‌ستووری و یاسایی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان بكه‌ین".
PM:05:25:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت