سبه‌ینێ 970 ملیۆن هندی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاتی هیندستان ده‌ستپێبكات كه شه‌ش هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و نزیكه‌ی یه‌ك ملیار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و به گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ده‌نگدان داده‌نرێت له رووی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و بنكه‌ی ده‌نگدانه‌وه.
سبه‌ینێ هه‌ینی 19ی نیسانی 2024 وڵاتی هندستان كه به یه‌كه‌م وڵاتی جیهان له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه داده‌نرێت، هه‌ڵبژاردنی یاسادانانی وڵاته‌كه‌ی بۆساڵی 2024 ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردن له جیهاندا داده‌نرێت و واده‌كه‌شی نۆ هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، وابڕیاره ده‌نگدانه‌كه به ئه‌لیكترۆنی بێت تا پڕۆسه‌كه دووربێت له‌هه‌موو جۆره ساخته‌كارییه‌ك و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ماوه‌یه‌كی كه‌م بخایه‌نێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه رۆژی 19ی نیسان قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ستپێده‌كات و دوا قۆناغیشی ده‌كه‌وێته مانگی حوزه‌یرانه‌وه و، تێیدا 970 ملیۆن هندی ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی 543 ئه‌ندام په‌رله‌مان.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ملیۆنێك و 500 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌كرێنه‌وه و 15 ملیۆن فه‌رمانبه‌ریش پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ شه‌ش هه‌فته درێژبكرێته‌وه، تاوه‌كو مافی ده‌نگدانی ئه‌و كه‌سانه نه‌فه‌وتێت كه دوورن له بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، یاخود به‌هه‌ر هۆكارێك نه‌توانن له‌كاتی دیاریكراوی پڕۆسه‌كه‌دا بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.
په‌یوه‌ست به تێچووی ههڵبژاردنهكهشهوه، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه له مانگی شوباتدا پێشبینی كردووه كه تێچووی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مساڵی هندستان 14.5 ملیاردۆلار تێپه‌ڕێنێت، كه به نزیكه‌یی یه‌كسانه به تێچووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2020دا.
نارێندرا مۆدی 73ساڵ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای هندستان له به‌هێزترین كاندیده‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه. مۆدی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2019 و 2014 دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، له ئێستاشدا خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سێیه‌م جار هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مۆدی و پارته‌كه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تێكی نافه‌رمی هه‌ڵبژاردن كردووه و له‌ڕێگه‌ی گرنگیدان به لایه‌نه ئایینی و ئابووریه‌كانی وڵاته‌كه‌وه هاوسۆزی لایه‌نگرانیان بۆخۆیان ڕاكێشاوه.
له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هندستان كه له 26 پارتی جۆراوجۆر پێكهاتوون، له‌دژی پارته‌كه‌ی مۆدی (به‌هاراتیا جاناتا) یه‌كیانگرتووه، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ردوو به‌ره له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تونددان.
به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی مۆدی و پارته‌كه‌ی له ئێستادا مسۆگه‌ره، و سه‌ركرده‌كانی پارته‌كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنن.
له‌م ساڵدا 60پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له جیهاندا ئه‌نجام ده‌درێت، كه گرنگترینیان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، روسیا، هندستان و به‌ریتانیایه.
له خواره‌وه ورده‌كاری زیاتر ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو:
960 ملیۆن هیندی ده‌نگده‌ده‌ن
ئه‌وه ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه كه ته‌مه‌نیان گه‌شتووه‌ته 18 ساڵ به‌ره‌وسه‌ره‌وه و داوایان لێكراوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگبده‌ن.
هیندستان له هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكدا، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی پێشووی ده‌شكێنێت، بۆ نمونه له هه‌ڵبژاردنی 2019، ژماره‌ی ده‌نگده‌ران 900 ملیۆن ده‌نگده‌ر بوو. له‌و ژماره‌یه 615 ملیۆن كه‌س ده‌نگیانداوه، به‌مه‌ش رێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته 67%.
له وڵاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاد له 1.4 ملیار كه‌س بێت، رووبه‌ره‌كه‌ی زیاد له 3 ملیۆن كیلۆمه‌تر بێت، واته شه‌ش جار له فه‌ره‌نسا گه‌وره‌تره و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بیست هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی فه‌ره‌نسا زۆرتره، زه‌حمه‌ته له وڵاتێكی له‌و جۆره‌دا، هه‌ڵبژاردن له یه‌ك رۆژدا ئه‌نجامبدرێت.
لێره‌وه هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی 44 رۆژ ده‌خایه‌نێت، واته له شه‌ش هه‌فته زیاتری پێده‌چێت. هه‌ڵبژاردن له 19 نیسان ده‌ستپێده‌كات و له 1ی حوزه‌یران كۆتایی پێدێت. به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه، هاتنی ده‌نگده‌ران به قۆناغ ده‌بێت و به گوێره‌ی ئه‌و پارێزگایه ده‌بێت كه تێیدا نیشته‌جێن. تێكڕای قۆناغه‌كانی ده‌نگدان بریتییه له 7 قۆناغ: 19 و 26 نیسان، 7 و 13 و 20 و 25ی مایس و 1ی حوزه‌یران.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره ته‌مه‌نیان ده‌گاته 18 ساڵ و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه توێژێكی زۆر گرنگی هه‌ڵبژاردنن، ده‌گاته 18 ملیۆن ده‌نگده‌ری گه‌نج. به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له سه‌دا 40%ی ئه‌و هاوڵاتییه هیندیانه‌ی ده‌نگده‌ده‌ن، ته‌مه‌نیان له خوار 25 ساڵه‌وه‌یه.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی هندستان، نابێت هیچ ده‌نگده‌رێك، ئه‌وپه‌ڕی دوو كیلۆمه‌تر، له بنكه‌ی دهنگدانهكهیهوه دووربێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كارمه‌ندانی كۆمسیۆن، به چه‌ندین رێگای جیاواز، كارتی ده‌نگدان بگه‌یه‌نن به ده‌نگده‌ره‌كان، هه‌ندێكجار و به گوێره‌ی سروشتی ناوچه‌كه و بۆ مسۆگه‌ركردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، له‌سه‌ر پشتی حوشتر یان گامیش، كارته‌كان ده‌گه‌یه‌نن به ده‌نگده‌ره‌كان.
به گوێره‌ی ئاژانستی رۆیته‌رز، له هه‌ڵبژاردنی 2019، كارمه‌ندانی كۆمسیۆن، ته‌نها بۆ كردنه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان، بۆ یه‌ك ده‌نگده‌ر له پارێزگای ئهرونشاڵ برادیش، له باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات، له‌سه‌ر سنوری چین، نزیكه‌ی 500 كیلۆمه‌تر رێگای شاخاوی سه‌ختیان بڕیوه.
هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له گوندی هیماشاڵ برادیش له ناوجه‌رگه‌ی شاخی هیمالایه و له به‌رزایی 4 هه‌زار و 650 مه‌تر، خهڵوهتێكیان دروست كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته به‌رزترین وێستگه‌ی ده‌نگدان له هه‌مو جیهاندا.
15 ملیۆن كه‌س وه‌ك فه‌رمانبه‌ری كۆمیسیۆن، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماده‌كراون، هه‌ندێكیان به شێوه‌یه‌كی كاتی، له كه‌رته گشتییه‌كانی دیكه‌وه هێنراون و كراون به كارمه‌ندی كۆمسیۆن و دابه‌شی سه‌ر وێستگه‌كانی ده‌نگدان كراون.
به گشتی 543 نوێنه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی "لۆك سابها" و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت كه بریتییه له ژووری خواره‌وه‌ی په‌رله‌مان. جگه له‌وه دوو كورسی تایبه‌ت به ره‌وه‌ندی ئینگلیزی- هیندی ته‌رخانكراوه كه نوێنه‌ره‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هێندستانه‌وه دیاری ده‌كرێن.
له ئێستادا رێژه‌ی ئه‌ندامانی ژنان له په‌رله‌مان ده‌گاته له‌سه‌دا 15%.
له هه‌ندستان 2 هه‌زار و 660 حزب هه‌یه، 8 هه‌زار كاندید هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 2019، 36 حزب توانییان لانی كه‌م یه‌ك كورسی ئه‌نجومه‌نی لۆك سابها به‌ده‌ستبێنن.
PM:10:07:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت