فه‌ره‌نسییه‌ك ئه‌زموونی سه‌ختی خۆی له زیندانه‌كانی ئێران ده‌گێڕێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بنیامين بڕیارد هاوڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 38 ساڵه، له مانگی ئایاری ساڵی 2020، له كاتی گه‌شتێكی بۆ ئێران، ده‌ستگیرده‌كرێت.
هۆكاری ده‌ستگیركردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به درۆن، وێنه‌ی هه‌ندێك "ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو"ی گرتووه و به تۆمه‌تی سیخوڕی، سزای هه‌شت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت. به‌ڵام دواتر له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2023، له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی دیكه "بێرنار ڤیلان" ئازاد ده‌كرێت.
دوای مانه‌وه‌ی سێ ساڵ له زیندانه‌كانی ئێران و تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئازادكردنیدا، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی"فرانس 2"، باس له‌و ئه‌زموونه سه‌خته ده‌كات كه له ماوه‌ی سێ ساڵی زیندانیكردنیدا، پێیدا تێپه‌ڕیوه و ده‌ڵێت: "ناتوانم له تاریكی‌دا بخه‌وم، پێویسته ژووره‌كه به رووناكی بمێنێته‌وه. وه‌ك منداڵ پێویستم به‌وه‌یه به درێژایی شه‌و، رووناكییه‌كی كه‌م له ژووره‌كه‌دا هه‌بێت. له زیندانه‌كه‌م به درێژایی سێ ساڵ، رووناكی له ژووره‌كه‌مدا نهدهكوژایهوه. له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌ر ژاوه‌ژاوێك، تێكده‌چم و هه‌ست به ترس ده‌كه‌م و به گومانه‌وه سه‌یری ده‌وروبه‌رم ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به دادگاییكردنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "دادوه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه كه بڕیاره‌كه ده‌رده‌كات.. كه‌سێك دێت و پارچه كاغه‌زێكی پێده‌دات و ئه‌ویش ده‌یخوێنێته‌وه. ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی قێزه‌ونییه. ده‌زانن تۆمه‌تی سیخوڕیكردنهكه راست نییه، ئه‌وه مه‌سخه‌ره‌یه".
ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی مانه‌وه‌ی له زیندانی مه‌شهه‌د له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، بنیامين ده‌ڵێت: "زیندانه‌كه تا راده‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغ بوو، كۆن و نیمچه داڕوخاوبوو. له رۆژێكدا 21 كاتژمێر له‌ناو زیندانه‌كه ده‌ماینه‌وه. من تاقه بیانی ناویان بووم، نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك قسه یان كارلێك بكه‌م".
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م ئه‌زموونه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی بنیامين دروست كردووه، ئه‌و له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ده‌یان كه‌سم بینیوه دواهه‌مین شه‌وی خۆیان له زیندان بردووه‌ته‌سه‌ر، چونكه به‌یانی رۆژی دواتر، به هه‌ڵواسین له سێداره ده‌دران. چۆن ده‌توانین روخساری ئه‌و كه‌سانه له‌بیربكه‌ین".
بنیامين له‌كاتی مانه‌وه‌ی له زیندان، چه‌ندینجار مانی له خواردن گرتووه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه تاقه شتێك بوو كه هه‌مبوو، تاقه شتێك بوو نه‌یانده‌توانی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، تاقه چه‌كی من بوو".
به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، زۆرترین كاری له‌سێداره‌دانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت و ساڵی 2023، لانی كه‌م 853 كه‌س له‌سێداره دراون. ئه‌و ژماره‌یه به‌راورد به ساڵی 2022 له سه‌دا 48% زیادیكردووه، به‌راورد به ساڵی 2021 له سه‌دا 172% زیادیكردووه.
تا ئێستا 4 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی دیكه، وه‌ك ده‌یان بیانی دی كه هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن و ده‌ستگیركراون، ئه‌وانیش له ئێران ده‌ستبه‌سه‌رن. له‌م باره‌یه‌وه پاریس ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه سیاسه‌تی "دیبلۆماسی بارمته" په‌یڕه‌وده‌كات.
AM:11:38:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت