بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆیان بهغدا داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێم دهكات
وێستگهنیوزـ
بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، حکومەتی عێراق داوای لە هەرێم کردووە زانیاری فەرمانبەرانی بۆ بنێرێت تا لە بانکە حکومییەکانی عێراق هەژماریان بۆ بکرێتەوە و فەرمانبەران بتوانن لەو بانکانەوە مووچەکانیان وەر بگرن کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.
بەگوێرەی نووسراوەکە، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، ناو و زانیاری فەرمانبەرەکانی، "خێرا" بنێرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەیان بخرێتە سەر بانکە حکومییە فیدڕاڵییەکان، کە ئەوانیش بریتین لە بانکی عێراق بۆ بازرگانی (تی بی ئای)، بانکی رەشید و بانکی رافیدەین.
نووسراوەکە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە کە تێیدا هاتووە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئازادن لەوەی کام یەک لەو سێ بانکە هەڵدەبژێرێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی.
دواتر، لەو بانکەی کە فەرمانبەرەکە خۆی هەڵی بژاردووە کارتیان بۆ دروست دەکەن و مانگانە مووچەیان بۆ دەنێرن تا لە لقی بانکەکان و نووسینگە مۆڵەتپێدراوەکانی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان پارەکەیان وەربگرن.
PM:09:16:19/04/2024
ئهم بابهته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت