وه‌زیری په‌روه‌رده گشتاندنێک له‌سه‌ر هه‌ژماری من ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری په‌روه‌رده گشتاندنێک له‌سه‌ر هه‌ژماری من ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان ده‌كات و داواكاره گشت فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندبكرێن به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی له رێی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2024، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ژماره 10548 گشتاندێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان كردووه و تیایدا هاتووه كه "ئێستا پرۆسه‌ی تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران و سوودمه‌ندان له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له سنووری سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وامه".
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له گشتاندنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر راسپارده‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێتان راده‌گه‌یه‌نین له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به هه‌نگاوه‌كان و خێراكردنی پرۆسه‌كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی ته‌واو بۆ تیمی تایبه‌ت پرۆژه‌كه بكرێت".
وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌شڵێت: "پێویسته گشت فه‌رمانبه‌ران رێنوێنی بكرێن و پابه‌ند بكرێن به كرنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی له‌رێی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری پێویست".
ئه‌مه‌ش ده‌قی گشتاندنهكهیه:
PM:09:16:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت