قاسم ئه‌عره‌جی: ھێشتا عێراق بۆ به‌دیھێنانی سه‌قامگیری پێویستی به پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه
وێستگه‌نیوز-
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له روسیاوه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ھێشتا عێراق بۆ به‌دیھێنانی سه‌قامگیری پێویستی به پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له رگهیاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، قاسم ئه‌عره‌جی له 12ھه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان له‌باره‌ی پرسی ئاسایش كه له شاری سانت پیته‌رسبورگ له روسیا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتوویه‌تی كه "په‌یامی عێراق بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، په‌یامێكی دڵنیاكردنه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان ئاڵنگارییه‌كانی توندوتیژی و تیرۆری تێپه‌ڕاندووه و ئێستا به ئاراسته‌ی ڕێگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی ھه‌نگاو ده‌نێت".
قاسم ئه‌عره‌جی وتووشیه‌تی: "ئێمه به په‌رۆشین، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له ئابووری، گه‌شه‌پێدان و په‌روه‌رده و جومگه‌كانی دیكه بكرێت كه په‌یوه‌ندیدارن به داھاتووی عێراقییه‌كان، تا بتواندرێت قه‌یرانه‌كان بگۆڕدرێن بۆ ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌ركه‌وتن".
ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه ھێشتا وڵاته‌كه‌ی بۆ باشتركردنی ئاسایشی، به‌دیھێنانی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، پێویستی به پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ھه‌یه.
PM:06:13:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت