هاتوچۆی هەولێر: تونێلی پیرمام بەیەکجاری بەڕووی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر دادەخرێت
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند له كاتژمێر 8ی به‌یانیی سبه‌ینێ دووشه‌ممه به یه‌كجاری هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر به‌ناو تونێلی پیرمام راده‌گیرێت.
هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه: لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران بڕیاردرا بە هاتوچۆنەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو تونێلی پیرمام لە کاتژمێر 8ی بەیانی سبه‌ینێ دووشەممە 29ی نیسان، بەشێوەهكی یەکجاری و بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوەجووت سایدی باسرمە) بەکاربهێنن.
ده‌شڵێت: هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەچونکە ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد کە ئەمەش وای کردبوو هاتوچۆ لە تونێلەکەدا سست ببێت و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانێ تر دروست ببێت، چونكه لە ئەگەری پەککەوتنی هەر بارهەڵگرێک لە تونێلەکە ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا لهكاتێگدا تونێلكه ڕێگایەکی گەشتیاری و ئابورییه.
PM:10:41:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت