نرخی نه‌وتی برێنت دابه‌زی
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێكی له خوار 88 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 87 دۆلار و 51 سه‌نت نزم بوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 89 دۆلار و 38 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 83 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و له‌چاو دوێنێدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به دوو هه‌زار و 333 دۆلاره.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، گفتوگۆکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ راگرتنی شەڕ بوونەتە هۆکاری کەمکردنەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان، ئەوەش هۆکار بووە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، لەبەرامبەر رادەستکردنی بارمتەکان، ئیسرائیل دەتوانێت هێرشی بەرفراوانی خۆی بۆ رەفەح بوەستێنێت، ئەو شوێنەی نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی تیایدا ئاوارە بوون.
بەرپرسێکی ئەمریکیش رایگەیاندووە ئیسرائیل بە ئەگەری زۆرەوە گوێ لە نیگەرانییەکانی ئەمریکا دەگرێت، کە پەیوەستن بە چۆنیێتیی پێشکێش‌کردنی یارمەتییە مرۆڤییەکان، هەروەها هێرشی سەر رەفەح.
AM:08:22:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت