قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن لەوە زیاتر دوابخرێت زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت


وێستگە نیوز-

لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەر هەوڵێکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتکردوەو رایگەیاند، "دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمرۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی، پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق  کردوەو لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

راگەیەندراوی نوسینگەکە دەڵێت، "قوباد تاڵەبانی، جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا"، هاوکات لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرومۆر قوباد تاڵەبانی وتویەتی:" بەردەوامبوونی ئەمجۆرە هێرشانە زیان بە سەقامگیریی عێراق و کوردستان دەگەیەنێت ".

راشیگەیاندوە:" لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە عێراقییەکان لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی جێبەجێکارانی ئەو کردەوەیە و کاریش لەسەر کۆتاییهێنان بەم جۆرە هێرشانە دەکەن ".


PM:06:06:30/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت