میدیاكانی ئیسرائیل: قه‌ته‌ر ئاماده‌یه سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی قه‌ته‌ر ئاماده‌ن داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ده‌ركردنی سه‌ركرده‌كانی بزوتنەوه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت به‌منزیكانه بریاری ده‌ركردنی سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر جێبه‌جێ بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه ورده‌كاریی زیاتر بدات.
ده‌نگۆی ده‌ركردنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له قه‌ته‌ر له‌كاتێكدایه كه به‌مدواییه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له محه‌مه‌د ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كردبوو ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس كه له قه‌ته‌ر نیشته‌جێن، به‌رده‌وام بوون له ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كان بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌وا بریار بدات له وڵاته‌كه‌ی ده‌ریان بكات.
ئه‌م داواكارییه‌ی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر له‌كاتێكدایه كه گفتوگۆكان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به مه‌رجی ئازادكردنی بارمته‌كان، گه‌یشتوه‌ته خاڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌تایبه‌ت كه بیل بێرنز، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و هاوكات وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆ چونه‌ته ئه‌و وڵاته.
AM:10:46:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت