بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: کارمەندانمان ئەمڕۆ ئەوەندە ماندووبوون مەگەر تەنها خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە
وێستگه نیوزـ
بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی كار و چالاكییهكانی رۆژی شهممهی كارمهندانی له پرۆژهی هێڵی دووی ئاوی دوكان بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت: "خوا ئاگاداره کارمەندانمان ئەمڕۆ ئەوەندە ماندووبوون مەگەر تەنها خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە ."
بهڕێوهبهرایهتییهكه راگهیاندوه "ئەرک و چالاکی گەورە و گرنگی پێویست لە وێستگەی قەشقۆڵی پڕۆژەی ئاوی دوکان هێڵی دوو بۆ ڕۆژی شەممە ئهنجامدراوه كه ئهمانهن:
١-لێکردنەوەی مۆتۆڕی پەمپی ٥ی قەشقۆڵی بەمەستی گۆڕینی بوشی پەکن و دوبارە بەستنەوەو کارپێکردنی .
٢- لێکردنەوەی مۆتۆڕی پەمپی ٧ی قەشقۆڵی بەمەبەستی گۆڕینی بوشی پەکن، بەستنەوە و کارپێکردنەوەی .
٣- بەستنەوەی مۆتۆڕی پەمپی ١٣ی قەشقۆڵی و ڕۆتەیشن پێکردنی .
٤-لابردنی ماتۆڕ پەمپی ژمارە ١٤، کردنەوەی سرەست ئەسەمبڵی ،دانانی لەسەر پەمپی ١١، ئامادەکردنی پەمپەکە بۆ ئیشپکردنی، تەنها بەستنی بۆڵت و سەمونەی فلنجەی دەفع ماوە سبەی ئیشپێ دەکرێت .
٥-کردنەوەی کۆپلینی پەمپی ژمارە ٥ بۆ مەبەستی گۆڕینی بوشی پەکن، بەلابردنی ماتۆڕەکەی و کردنەوەی سرەست ئەسمبڵی و بەتاڵکردنی ڕۆن، کردنەوەی بوشی پەکن، سیستمی کوڵێن پەمپەکە و گۆڕینی بوش پەکنی خراپبوو و دانانی بوشێکی پەکنی لە جێگەی دوبارە بەستنەوەی سەرجەم پێداویستەکانی وەک سەمونەی چێک نێت و سرەست ئەسەمبڵی و دانانەوەی مۆتۆڕ و ڕۆن تێکردن و خستنەوەکاری بەشێوەیەکی هونەری بێ کێشە .
٦-لابردنی ماتۆڕی پەمپی ژمارە ٧ و سەرجەم پێداویستەکانی کە وەک جیاککردنەوەی کۆپلن و کولێن سستمی پەمپەکە و کردنەوەی سرەست ئەسێمبڵی و کۆڕینی بوشی پەکن و گۆڕینی چبنەی سرەست ئەسێمبڵی کە تەقیبوو دواتر و دانانی پەکنی تازە، بۆ مەبەستی چارەسەری لیکی ئاو لە بوشی پەکنەوە، دوایی دانانەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی پەمپ و ماتۆڕەکەو ئیشپێکردنەوەی.
PM:10:20:04/05/2024
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت