كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌بێت و خێرایی با زیاد ده‌كات
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى گەواڵە بارانى کورت خایەن هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى باران بارین زیاتر دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ده‌شڵێت: "سبەینێ دووشەممە 6ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، باران بارین لە کاتەکانی بەیانى زوو لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتى بە شێوەى تاوە بارانى پچر پچر و هەورە تریشقە دەبێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: پاشان کاریگەرى باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران و ئیدارەى راپەڕین و سنوورى پارێزگاى سلێمانى، پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان. دابارین لەم ناوچانە بەشێوەى تاوە باران و هەندێ کات لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت و هەروەها هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێراى با زیاد دەکات.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى یه‌ك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25
سلێمانی: 24
دهۆک: 22
زاخۆ: 24
هەڵەبجە: 26
کەرکوک: 27
سۆران: 21
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 30
AM:11:17:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت