موعین كازمی: تا كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی به‌ بانكی كردن ناردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

‌موعین كازمی

وێستگه‌نیوزـ

موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن، ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت".


ئەمڕۆ یەکشەممە، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "پێم وایە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوکار و هەماهەنگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت، تا کۆتاییهاتن بە پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێم لە هەماهەنگیدان، ئێمە لە بەغدا کێشەی پارەی نەختینەمان هەیە، بەڵام پێویستە هەرچۆنێک بووە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت.

لەکاتێکدا بڕیاربوو بەغدا لە نێوان 18 بۆ 25ی مانگ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام  ئەمڕۆ 5ی ئایارە و تا ئێستا دیار نییە بەغدا کەی پارەی مووچە دەنێرێت.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی مووچەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵە.


PM:12:54:05/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت