ئاژانسی ته‌سنیم: نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ خامنه‌یی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆببنه‌وه.
ئاژانسه‌كانی میهرنیوز و ته‌سنیم بڵاویان كرده‌وه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و دوو ئاژانسه له زاری نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی نێجیرفان بارزانی بۆ تاران رایانگه‌یاندووه كه "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی باڵا كه پێكهاتبوون له جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دڵشاد شه‌هاب گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوان و عه‌بدوڵا ئاكره‌یی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێران گه‌یشته تاران".
ئه‌و دوو ئاژانسه له زاری نازم ده‌باغ-ه‌وه ده‌ڵێن: "له‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران كۆده‌بێته‌وه، له‌وانه؛ ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕش، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی حكومه‌ت، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی و حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگترین پرسه‌كانی ناوچه‌كه و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و هه‌ولێر، سه‌ردانی تارانی كرد و چاوی به به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌كه‌وێت".
PM:03:32:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت