ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و ئاگر له بازاری قه‌یسه‌ری له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و سه‌رقاڵی كۆنترۆڵ كردنین.
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه: ئاگره‌كه له به‌شێك له بازاڕی قەیسەریی هەولێر كه‌وتوه‌ته‌وه‌و بۆ كوژراندنهوهشی 16 تیمی ئاگرکوژاندنەوە چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و کۆنترۆڵکردنین.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و وه‌ك زانیاریی سه‌ره‌تایش باس له‌وه ده‌كرێت كه برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك زانیاریش باس له‌وه ده‌كه‌ن زیانێکی زۆر بە بازاڕەکە کەوتووە و ده‌یان دوکان سوتاون و ئاگرەکە بەهێزە و کۆنترۆڵكردنی ئاسان نییه.
بەهۆی ئەوەش لە چەند جاری رابردوو کە ئاگر کەوتوەتەوە کەلوپەلی ناو دوکانەکان دەدزرێت و دیارنامێنێت، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر لەناوچەکە بڵاوبوونەتەوە بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی، کاسبکارانیش دەستیانکردووە بە گواستنەوەی کەلوپەلەکانی ناو دوکانەکانیان لەترسی سوتانی.
به‌پێی وته‌ی هاوڵاتییه‌كیش كه وه‌ك شایه‌تحاڵ قسه‌ی كردوه، ئاگرەکە سەرەتا لە دوو دوکانەوە سەریهەڵداوە و هەوڵی کوژاندنەوەیان داوە بەڵام ئاگرکوژێنەوەکان کاریان نەکردووە، بەهۆی ئەوەشەوە ئاگرەکە بۆ ژمارەیەک دوکانی دیکە تەشەنەی کردووە .
PM:10:06:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت