قایمقامی ههولێر: بههۆی ئاگرهكهی بازاڕی قهیسهری ههولێر 370 دوكان سوتاون
دیمەنێک لە ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر
وێستگهنیوزـ
قایمقامی قهزای ناوهندی ههولێر زیانه سهرهتاییهكانی ئاگرهكهی بازاڕی قهیسهری شاری ههولێری ئاشكرا كرد و رایگهیاند، 370 دوكان سووتاون.
شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی بەرگریی شارستانی، زیاتر لە 370 دووکان سووتاون. هاوکات دوو لیژنە بۆ دیاریکردنی زیانە ماددییەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە پێکهێندراون.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئێستا مەترسی نەماوە ئاگر دروست ببێتەوە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
وتیشی: "بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی 372 دوکان سووتاون، بەڵام ئەوە ژمارەی کۆتایی نییە".
"تاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دیارنییە"، قایمقامی هەولێر وای وت.
شهوی رابردوو دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرهكه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
باسی لهوهشكرد، چەند بریندارێک هەیە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان لە رووداوەکە نییە.
لەبارەی قەبارەی زیانەکان وتی، لێكۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت و قەبارەی زیانە ماددییەکانیش دەخەمڵێندرێت و دواتر ئاشکرا دەکرێت.
AM:09:31:06/05/2024
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت