سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ره‌ئیسی بڵاوكرده‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگهنیوزـ
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه.
باس لهوهشكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا "جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى په‌یوه‌ندیى دێرین و مێژووییى نێوان كۆمارى ئیسلامى و هه‌رێمى كوردستانیان كرد".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئیبراهیم ره‌ئیسى، سوپاس و پێزانینى كۆمارى ئیسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاریكارییهى پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كات له كاتى تێپه‌ڕبوونیان به هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش سوپاسى پشتگیرى و هاریكاریى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكییان له پێویستى و گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 5ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.
AM:11:40:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت