نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆبوونه‌وه‌دان
وێستگهنیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەدان.
به‌یانی ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆ كۆماری ئێران و عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ره‌ئیسی، "جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى په‌یوه‌ندیى دێرین و مێژووییى نێوان كۆمارى ئیسلامى و هه‌رێمى كوردستانیان كرد".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئیبراهیم ره‌ئیسى، سوپاس و پێزانینى كۆمارى ئیسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاریكارییهى پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كات له كاتى تێپه‌ڕبوونیان به هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش سوپاسى پشتگیرى و هاریكاریى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكییان له پێویستى و گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 5ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.
PM:01:20:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت