ستران عه‌بدوڵا: پێمان خۆشە برادەرانی پارتیش پەنا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌به‌ن

‌ستران عەبدوڵا

وێستگه‌نیوزـ

ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان پێیان خۆشه‌ براده‌رانی پارتی په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ده‌به‌ن.


ستران عەبدوڵا، ده‌ڵێت: "ئێمە پێمان خۆشە برادەرانی پارتیش گەیشتونەتە قەناعەتی ئەوەی پەنا بۆ دادگای ئیتحادی بەرن و  لەوێ شکات بکەن".

ده‌شڵێت: "ئەگەرچی حەزمان دەکرد کە ئەو شکاتە لە کاری خێردا بکرێت، نەک بە نیازی دواخستنی ئیستحقاقی دیموکراسی هەڵبژاردن بێت، بەڵام هەر باشە کە دادگای ئیتحادی دەکەن بە مەرجەع و لە قۆناغی ناو و ناتۆرەی دادگای سەورە پەشیمان بونەتەوە".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە سکاڵایەکدا داوای له‌ دادگای فیدراڵی عێراق كردووه‌ به‌ بڕیارێك ئاماده‌كاریه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵژاردنه‌كانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رابگرێت.

له‌ سه‌رو به‌ندی ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌ پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان و كردنی هه‌رێم به‌یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی تووندیان له‌و بڕیارانه‌ گرت و دادگای فیدراڵیان به‌ دادگای سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراق (دادگای سه‌وره‌) ده‌چواند.


PM:01:08:07/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت