هاتوچۆی سلێمانی: سزاكەی عه‌مید ئاسۆ پەیوەندیی بە پۆسته‌كه‌یه‌وه نییه
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاری سزادان و بەندكردنی عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماوه‌ی یەك مانگ، لەلایەن دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆەوە دەرچوەو سزاكه په‌یوه‌ندیی به پۆست و كاركردنی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر نییه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له میدیاكان بڵاوبوه‌ته‌وه، عەمید ئاسۆ محەمەد، كه ئێستا له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانییه، کاتێک بەڕێوەبەری پۆلیسی کارەبای گەرمیان بووە بە فەرمانی خۆی دەرماڵەی بڕوانامەی خوێندنی بۆ خۆی بەستووە.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی بریای سزاكه‌ش، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند: بەهۆی خوێندن و بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان، سزای بەندكردن بۆ عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین دەرچوە، نەك سزاكە پەیوەندی بە پۆست و كاركردنی وەك بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بێت.
ده‌شڵێ: خوێندن بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، پێچەوانەی رێنماییەكانی پەیوەستە بە خوێندنەوەو بڕیاری سزادانه‌كه‌ش بۆ یەك مانگە و لەلایەن دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆەوە دەرچوە.
PM:06:41:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت