دوو كه‌س به تۆمه‌تی فرۆشتنی سه‌ماعه‌ی قۆپیه‌كردن ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به تۆمه‌تی فرۆشتنی سه‌ماعه‌ی قۆپیه‌كردن راگه‌یاند.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌شه‌وی ٢٠٢٤/٥/٣ هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له چالاكییه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو (دوو)تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی (سه‌ماعه‌ی قۆپیه‌كردن)بوون به‌شێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئامێره‌كان بگه‌یه‌نن به كڕیار".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی (240)ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه".
راشیگه‌یاند كه "ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێكی مامه‌ڵه‌كردن به (ئامێره‌كانی قۆپیه‌كردن و پرسیاری ئه‌زموونه‌كان) له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه به‌مه‌ستی فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان".
PM:07:55:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت