بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی درێژه به هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتی درێژه به هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆن له‌گه‌ڵ باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌بوو، دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "پرسی هه‌ڵبژاردن، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی وردیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان".
له‌وباره‌یه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی خه‌ڵك بێت، دیموكراسی بباته ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا بهێنێته ئاراوه".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ردوولا هاوڕابوون كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێنرێت، كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن و هاوبه‌شیی راسته‌قینه له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا په‌یڕه‌وبكرێت.
هاوكات بافڵ تاڵه‌بانی سیاسه‌ت و ستراتیجی یه‌كێتیی له‌باره‌ی كۆی هاوكێشه‌كان روونكرده‌وه و رایگه‌یاند كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پابه‌ند به سیاسه‌تی نیشتمانیی خۆی، درێژه به هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌خت له به‌رده‌وامیی گفتوگۆی بونیادنه‌رانه و هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌رێمێكی ئاوه‌دانتر و دیموكراسیتر ده‌كه‌ینه‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو و فراوانكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان دووپاتكرایه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سکاڵاکەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردوە کە دوێنێ دووشەممە لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری کرد‌و لە وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی کارەکانی کۆمسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی، تا یەکلاییکردەوەی سکاڵاکە راگرت.
PM:08:11:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت