پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه سندوقی خێری مزگه‌وتیان دزیوه
وێستگه نیوزـ
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بووه‌و له‌شاری سلێمانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌و به‌نیاز بوون له‌قه‌زای شاره‌زووریش هه‌مان تاوان ئه‌نجامبده‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌كاتی گهڕانو دانانی بازگه‌ی كاتی هێزه‌كانی پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه گومان خرایه سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای دهستگیركردنیانو له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌مه‌به‌ستی دزیكردن چونه‌ته قه‌زای شاره‌زوور.
به‌پێی پۆلسی سلێمانی، تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه‌و دانیان به‌وه‌دانا كه پێشتر له‌شاری سلێمانی ماتۆڕسكیل و سندوقی خێری مزگه‌وتیان دزیوه.
زانیارییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
PM:03:31:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت