شاخه‌وان عه‌بدوڵا: واده‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵا
وێستگهنیوزـ
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه هه‌موان له‌سه‌ری كۆك بن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی كرابوو بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان بوو له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی هه‌ڵه‌بوو، چونكه ناكرێت له په‌رله‌مانی عێراق توركمان و مه‌سیحی نوێنه‌ریان هه‌بێت به‌ڵام له په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یانبێت، كه ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان زیاتره.
وتیشی: "بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌وه‌بوو كه چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڵانه بكرێت، كه هه‌م بابه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وان و دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كاندیدانی پێكهاته‌كان و ئه‌و لایه‌نه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردبوو، بۆیه ئه‌م رێكارانهش پێویستیان به ماوه هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد: سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه هه‌موان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون و تیبینی هه‌موو لایه‌ك به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
PM:05:18:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 9044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت