كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كرد: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یه‌ك تــــا دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هەینی 10ی ئایاری 2024، كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه كردووه، كه دووباره ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به یه‌ك بۆ دوو پله روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28
سلێمانی: 25
دهۆک: 28
زاخۆ: 29
هەڵەبجە: 28
کەرکوک: 31
سۆران: 25
حاجی ئۆمەران: 14
گەرمیان: 32
AM:11:53:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت