به‌هۆی پێدانی زانیاری هه‌ڵه به به‌غدا به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی دارایی له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه
وێستگهنیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد كه به‌هۆی پێدانی زانیاری هه‌ڵه به حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی له پۆسته‌ی دوور خرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی لادراوە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه‌نیوز، محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی هه‌رێم بەهۆی پێدانی داتا و زانیاریی هەڵە بە بەغدا لەبارەی داهاتی ناوخۆ لە پۆستەکەی لادراوە.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گەنجینەی دهۆک، وەک بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.
لە ماوەی رابردوودا "هەڵە"یەک لە ناردنی زانیاریی لە بارەی داهاتەکانی ناوخۆ بۆ بەغدا روویدا. لەسەر ئەو بنەمایە وەزارەتی دارایی عێراق داوای 905 ملیار دینار داهاتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری گشتی، سەرپەرشتی نەختینەی گەنجینەی گشتی و چۆنیەتی دەستکاریکردنی بۆ جێبەجێکردنی بودجەی لە ئەستۆدایە. روونکردنەوەکانی ژمێریاریێتی بۆ یەکەکانی کەرتی حکومی کە لە مەرکەزەوە پارەدار دەکرێن، دیاری دەکات.
PM:01:06:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 21384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت