سۆران عومه‌ر: حكومه‌تی هەرێم 40 موڵکی بانکی ره‌شید و رافیدەینی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌

‌سۆران عومه‌ر

وێستگه‌نیوزـ

سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ هه‌رێم 40 موڵكی ره‌شید و رایده‌ین ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و فرۆشراون.


سۆران عومه‌ر له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ ت‌وڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌، ماوەیەکە بەشوێن وردەکاری موڵکەکانی هەردوو بانکی حکومی رەشید و رافیدەینەوەیه‌ کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لەشارەکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆک دەستی بەسەردا گیراوە و زۆریان فرۆشراون.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، تا ئێستا حکومەتی هەرێم ئامادە نەبووە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی رەشیدو رافیدەین بگەڕێنێتەوە و قەرەبوویان بکاتەوە! ئەمەش هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو بانکانەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ موڵکەکانی بانکی رەشید 16 موڵکە، دەکەونە: سلێمانی و چەمچەماڵ و رانیەو هەولێرو شەقلاوە و دهۆک و ئاکرێ و زاخۆ.

هه‌رچی موڵکەکانی بانکی رافیدەینه‌، به‌ وته‌ی سۆران عومه‌ر 24 موڵکە، كه‌ ئه‌وانیش دەکەونه‌: هەولێرو کۆیەو مەسیف سەلاحەدین و سلێمانی و قەڵادزێ و هەڵەبجەو دهۆک و شێخان و ئامێدی و سەرسەنگ.


PM:03:43:09/05/2024






ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت