"ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق درێژ ده‌كرێته‌وه"
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق درێژ ده‌كرێته‌وه.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری دووه‌م بۆ یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات".
كاروان یاروه‌یس ده‌ڵێت: "به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران برگه‌یه‌ك بۆ كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ زیاد كرا، ئه‌مڕۆ بڕیاره خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری ماده‌ی (7) ی یاسای كۆمسیۆن بكرێ".
ده‌شڵێت: "به‌پێی هه‌مواره‌كه ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران درێژ ده‌كاته‌وه بۆ شه‌ش مانگی تر".
كاروان یاروه‌یس باس له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئامانج له هه‌مواره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه گره‌نتی یاسایی ئه‌وه بكرێ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بتوانێ سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات".
روونیشیكرده‌وه كه "مه‌رجی سه‌ركرده شیعیه‌كان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌بوو، هه‌ڵبژاردن دوابخرێ به‌و مه‌رجه‌ی كۆمسیۆنی عێراق ئه‌نجامی بدات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "یه‌كێك له گرفته‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه له جیاتی كۆمسیۆنی عێراق له‌ناوخۆی هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن بكرێ. بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هه‌مواره و په‌سه‌ندكردنی خشته‌كانی بودجه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێ ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان درێژبكاته‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سکاڵاکەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردوە کە رۆژی دووشەممە لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری کرد‌و لە وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی کارەکانی کۆمسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی، تا یەکلاییکردەوەی سکاڵاکە راگرت.
به‌رواری 10ی 6ی 2024 وه‌ك واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاریكراوه، به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، هه‌ڵبژرادنه‌كه له‌وواده‌یه‌دا ناكرێت و دواده‌خرێت بۆ كاتێكی تر، به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنیشه‌وه، ناتوانێت دواتر سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بكات، بۆیه به یاسا ته‌مه‌نی درێژده‌كرێته‌وه.
PM:04:55:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت