پۆڵه‌ندا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بیلاروسیا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له كۆچی نایاسایی، وڵاتی پۆڵه‌ندا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی بیلاروسیا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات و گه‌وره‌ترین بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڤلادیسلاو كۆسینیاك-كامیز وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌درێژایی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بیلاروسیا به‌ربه‌ستی دیواربه‌ندی كانزایی به‌هێزتر ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له كۆچی نایاسایی.
ڤلادیسلاو كۆسینیاك-كامیز له رادیۆ زێته‌وه وتی: "ئێمه به‌ربه‌ستی سنووری پۆڵه‌ندا و بیلاروسیا چاك ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م به‌ربه‌سته به‌هێز ده‌كه‌ین".
وتیشی: "دابینكردنی خه‌رجی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه زۆرترین خه‌رجی ده‌بێت له مێژووی پۆڵه‌ندادا".
كۆسینیك-كامیز باسی له‌وه‌شكرد كه "زیادبوونی هێزی سه‌ربازی پۆڵه‌ندا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كانی نزیك له سنوور هاوكاره بۆ تۆكمه‌كردنی سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌و ئاماده‌كارییه له دوای ده‌ستدرێژی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له ساڵی 2022ه‌وه زیاتر بووه".
پۆڵه‌ندا ده‌ڵێت شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی كۆچی نایاسایی له بیلاروسیاوه به‌تایبه‌ت له ساڵی 2022 ه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته و له‌لایه‌ن روسیاوه ڕێكخرابوو بۆ تێكدانی سه‌قامگیری پۆڵه‌ندا كه هاوپه‌یمانێكی ئۆكرانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپایه. ئه‌و لێشاوه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌سته كانزاییه‌ی كه پۆڵه‌ندا ساڵی ڕابردوو تهواویكرد، سنووردار كرا. به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وام هه‌ندێك به نایاسایی له‌و سنورانه ده‌په‌ڕنه‌وه.
هاوكات به‌پێی لێدوانه‌كانی ئه‌و وه‌زیره بێت؛ له كاتێكدا شه‌ڕی روسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌رده‌وامه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا، پێشنیازی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به‌ربه‌سته‌كه وه‌ك رێكارێكی به‌رگری فراوانتر سه‌یربكرێ.
له 5 ساڵی رابردوودا پۆڵه‌ندا وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چوونه ناو ئه‌وروپاوه له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه سهیركراه، به‌تایبه‌ت له دوای لێشاوه زۆره‌كه‌ی له 2019دا رووی له‌و وڵاته كرد كه به‌شێكی كۆچبه‌ره‌كان هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستان بوون.
به گوێره‌ی ئاماری حكومه‌تی پۆڵه‌ندا، له 2021دا رێگه‌یان له لانیكه‌م 30 هه‌زار و 781 په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی له بیلاروسیاوه بۆ ناو وڵاته‌كه‌یان گرتووه؛ ژماره‌كه له 2022دا 12 هه‌زار و 157 كه‌س بووه. له 2023شدا زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س هه‌وڵی چوونه‌ژووره‌وه‌یان داوه و له‌و ژماره‌یه 13 هه‌زاریان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا و 17 هه‌زاریشیان ده‌ستگیركراون.
له رابردوودا چه‌ندین جار به‌رپرسانی پۆڵًهندا، روسیا و بیلاروسیایان به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه هه‌وڵی ناسه‌قامگیركردنی پۆڵه‌ندا به رێگه‌دانی چوونی كۆچبه‌ری نایاسایی بۆ ناو وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن؛ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆڵه‌ندا هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئۆكرانیایه و ئه‌ندامه له ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
PM:09:47:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت