په‌رله‌مانی عێراق وه‌رزی یاسادانانی درێژكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا وه‌رزی یاسادانان بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ درێژ بكاته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزه‌ی یاسادانانی ده‌ركرد.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی ماده‌ی 58ی ده‌ستوور، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م بۆ ساڵی یاسادانانی سێیه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ".
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، پشووی وه‌رزی په‌رله‌مانی عێراق له 9ی ئایاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت تا 9ی تهمموز، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ھهمواربكرێتهوه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانان درا.
AM:12:06:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت