وێستگه زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسی كۆتا و واده‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانی عێراق ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژده‌كاته‌وه تا بتوانێت له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدات، دادگای باڵای فیدڕاڵیش به‌شێك له كورسی كۆتاكان ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ وێستگه‌نیوز ئاشكرایكرد كه "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ درێژ ده‌كاته‌وه تا 7ی كانوونی دووه‌می 2025".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی بكات".
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه به وێستگه گه‌یشتووه، پێشنیاری دوو كات هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كه‌میان 15ی ئه‌یلول(9)ی 2024 یاخود ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م (11)ی 2024.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵیشه‌وه له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستكاری ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت كه پێشتر بڕیاری لێدرا كه له 111 كورسییه‌وه كه‌مبكرێته‌وه بۆ 100 كورسی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر 100 كورسی ده‌بێت، به‌ڵام پێنج كورسی ده‌درێته پێكهاته‌ی مه‌سیحی، به‌جۆرێك له سلێمانی دوو كورسی، له هه‌ولێر دوو كورسی و له شاری دهۆكیش یه‌ك كورسی".
هه‌رچه‌نده به‌رواری 10ی 6ی 2024 وه‌ك واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاریكرا، به‌ڵام دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كاره‌كانی كۆمسیۆنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی، تا یهكلاییكردهوهی سكاڵاكه راگرت و به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌و واده‌یه‌دا ناكرێت و دواده‌خرێت بۆ كاتێكی تر.
PM:01:45:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 6748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت