وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كات
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "رۆژی چوارشه‌ممه 23/11/2016 مووچه‌ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت".
وتیشی: "رۆژی پێنجشه‌ممه 24/11/2016، مووچه‌ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 22 رۆژ له مانگی تشرینی دووه‌م تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی یه‌ك وه‌زاره‌تی دابه‌ش كردووه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێته دووه‌م وه‌زاره‌ت كه مووچه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر وه‌رده‌گرێت به سیستمی پاشه‌كه‌وتیشه‌وه.
PM:03:49:22/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 2362
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت