سه‌ردار قادر: به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه
سەردار قادر.. لە کاتی راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەکەی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ردار قادر له بری پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێَت، به‌هۆی نه‌بوونی بودجه بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بڕیاریداوه ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه و له‌مه‌ودوا ته‌نها وه‌كو هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ردار قادر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوو ساڵه وه‌ك كاندیدی گۆڕان جێگری پارێزگار بووه و له مانگی ئابیشه‌وه له بری پارێزگار ده‌ستبه‌كار بووه و وتی "به‌داخێَكی زۆره‌وه كاركردن له نێوان نه‌بوونی بودجه و داواكاری و مافی ره‌وای هاوڵاتیانی پارێزگا ئه‌ركێكی قورس بوو".
ناوبراو وتیشی: "له‌ڕووی كاره‌باوه محاویله‌ی ئه‌م شاره زۆربه‌ی سووتا بوو بڕی 1 ملیار و 519 ملیۆن دینار قه‌رزاری حكومه‌تی به‌غداد و كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازین كه محاویله‌یان بۆ ناردوین و تائیستا نه‌مانگه‌ڕاندۆته‌وه، به‌و بڕه پاره كه‌مه‌ی له به‌رده‌ستدا بوو 25 محاویله‌مان كڕی و دواتر بڕێك پاره‌یان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دابینكردین و 50 محاویله‌ی دیكه‌مان كڕیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناتوانێت بۆ هاوین كێشه‌كانی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "بۆ سێكته‌ری ئاویش، به‌هۆی نه‌بوونی سیانه و پاسه‌وانی پێویست بۆ پرۆژه‌ی ئاوی دوكانی دوو كه ئێستا كاری تیدا ده‌كرێت، پڕۆژه‌ی نویمان بۆ ئاو نییه له‌به‌ر نه‌بوونی بودجه".
سه‌ردار قادر وتیشی: "بودجه‌ی به‌رده‌ستی پارێزگای سلێمانی ته‌نها 10 ملیۆن دیناره له مانگێكدا و بودجه‌ی فریاكه‌وتنیش 25 ملیۆنه كه ئه‌وه‌ش به كۆمه‌ڵێَك رێنماییه و ناتوانین كاره‌كانمان به ته‌واوی جێَبه‌جێ بكه‌ین".
روونیشیكرده‌وه: "به‌شی ناوخۆیی خویندكاران سووتاوه و چه‌ند ملیۆنێكی تێده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ده‌مانه‌وێت نه‌خۆشخانه‌ی ته‌واری له ناو نه‌خۆشخانه‌ی شار بكه‌ینه‌وه كه 15 ملیۆن دیناری ده‌وێت له ده‌رگای زۆر شوێنم داوه و دابین نه‌كراوه".
ناوبراو وتیشی "ململانێی سیاسی له‌م ناوچه‌یه و له كوردستان هه‌یه، هه‌ر داواكارییه‌ك لای منه‌وه بڕواته سه‌ره‌وه، لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت". سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری پۆسته ئیدارییه‌كانیش، وتی "پۆسته‌كان كه به‌پێی پێویستی كار ده‌ستكاری ده‌كرا، به‌داخه‌وه من ده‌سه‌ڵاتم نییه له گۆرینی پۆستێكدا و ده‌بێت لیژنه‌ی باڵای لایه‌نه‌كان پێداچوونه‌وه به هاوپه‌یمانه‌كان بكه‌ن".
ناوبراو وتیشی "له ئێستاوه پارێزگار نیم و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕانم، سبه‌ینێش پرۆسه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه ده‌گه‌یه‌نمه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ری گشتی و فراكسیۆنی گۆڕان".
PM:01:52:02/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت