ئه‌ردۆغان پۆسته‌ حزبییه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه‌

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان.. سەرۆک کۆماری تورکیا

وێستگه‌ نیوز ـ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا، کە دوای کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی لە 27ی ئابی 2014 ماڵئاوایی لە پارتەکەی کرد، دوای راپرسی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا دوای 979 رۆژ دابڕان دەگەڕێتەوە ناو پارتەکەی کە بە منداڵی پێنجەمی خۆی ناوی دەبات.


ئەردۆغان دوای 57 ساڵ لە دوای هەریەک لە مستەفا کەمال ئەتاتورک، عیسمەت ئینۆنۆ و جەلال بایار دەبێتە چوارەم سەرۆك کۆمار کە پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی دەمێنێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان کە دوای کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی لە 27ی ئابی 2014 ماڵئاوایی لە پارتەکەی کرد، دوای راپرسی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا دوای 979 رۆژ دابڕان دەگەڕێتەوە ناو پارتەکەی کە بە منداڵی پێنجەمی خۆی ناوی دەبات.

دوای ئەوەی لە راپرسیدا گۆڕانکاری گەڵاڵەنامەی دەستوور پەسەند کرا، یەکێک لە خاڵەکانی کە "سەرۆك کۆماری هەڵبژێردراو پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی دەبڕێت" هەڵگیرا، بەمجۆرە ئەمڕۆ ئەردۆغان لە بارەگای گشتیی ئاک پارتی لە رێوڕەسمێکدا دەبێتەوە ئەندامی ئاک پارتی.

ئەردۆغان کە دوای کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی لە 27ی ئابی 2014 سەرۆکایەتی پارتەکەی رادەستی ئەحمەد داودئۆغڵو کرد و ماڵئاوایی لە پارتەکەی کرد.

دوێنێ بە تێکڕای دەنگی ناوەندی بڕیار و دەستەی کارگێڕی ئاک پارتی بوونەوە ئەندامی ئەردۆغان پەسەند کرا، بەمجۆرە واژوو لەسەر فۆرمی ئەندامبوون دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ناو پارتەکەی کە وەک منداڵی پێنجەمی خۆی ناوی دەبات و وتارێک پێشکەش دەکات.

تاکو کودەتاکەی 27ی ئایاری 1960 سەرۆك کۆمار پەیوەندی لەگەل پارتەکەی دەما، بەڵام دەستووری ساڵی 1961 پەیوەندی سەرۆك کۆماری لەگەڵ پارتەکەی پچڕاند، دەستووری ساڵی 1982ش بەمشێوەیە بەردەوام بوو.

بەڵام راپرسی 16ی نیسانی 2017 ئەم بەربەستەی نەهێشت لەبەردەم سەرۆك کۆماردا.


PM:03:27:02/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 2377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت