زیاد كاكه ره‌زا: ده‌بوو كاتی خۆی كاك سه‌ردار پۆسته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتایه
زیاد كاكه ره‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
زیاد كاكه ره‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردار قادر رۆژی خۆیشی ده‌یزانی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ریده‌گرێت به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه وه‌ریناگرێت، ئه‌ی بۆچی وه‌ریگرت؟، سێ پێشنیاریش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی ده‌كات.
زیاد كاكه ره‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێَمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ندا كه پارێزگار و قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانیش میوانداری كرابوون، باسی بودجه و پلانی داهاتووی شار و ده‌ره‌وه‌ی شاریان له‌ڕووی رێكخستنه‌وه كردووه، به‌ڵام له ناكاو سه‌ردار قادر وتویه‌تی ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه.
ناوبراو وتی: "له‌و كاته‌دا كاك سه‌ردار وتی راگه‌یاندنم ئاماده كردووه و ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه، كاك ئازادیش وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای په‌شیمانبوونه‌وه‌ی لێ‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكه‌ی سوور بوو".
زیاد كاكه ره‌زا وتیشی "كاك سه‌ردار رۆژی خۆیشی ده‌یزانی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ریده‌گرێت به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه وه‌ریناگرێت، ئه‌ی بۆچی وه‌ریگرت؟ هه‌موشمان ده‌زانین دۆخی كوردستان بێ پاره‌یی و بێ بودجه‌ییه و ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بوو، نا‌توانیت ئه‌وه‌ی له دڵتدایه خزمه‌ت بكه‌یت، ده‌بوو كاتی خۆی پۆسته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتایه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ردار قادر له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاریی ناكات، له‌و رووه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی: "كاك سه‌ردار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌یوت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت باسی ئه‌و كێشانه‌م كردووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه هیچم پێناكرێت، یاخود ده‌بێت هاوكاریم بكه‌ن، واته هیچی باس نه‌كرد".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا پارتی خه‌تابار نییه، زیاد وتی: "به‌و چوار وه‌زیره‌ی گۆڕانیش كه ده‌وام ناكه‌ن، هه‌ر پێنج حزبه‌كه هاوبه‌شن له حكومه‌ت".
له ئێستادا سلێمانی له رووی یاساییه‌وه بێ پارێَزگاره، به‌ڵام زیاد كاكه ره‌زا وتی: "سلێمانی بێ پارێزگار نییه، تائێستاش د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون له رووی یاساییه‌وه پارێزگاره، به‌ڵام مۆڵه‌ته".
له باره‌ی پێشنیازی ئه‌وان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی سه‌ردار قادر، ناوبراو ده‌ڵێت: "یه‌كێتی و گۆران رێككه‌وتنیان هه‌یه، سه‌ردار قادر له جیاتی پارێزگار بوو، ده‌بێت ئه‌وان پۆسته‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ده‌بێت ناوێكی دیكه بنێرن و ئێمه‌ش له ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین، یان د. هه‌ڤاڵ كه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نه مامه‌ڵه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رز بكرێته‌وه، یان مۆڵه‌ته‌كه‌ی د. ئاسۆ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ئایاری 2017، سه‌ردار قادر له بری پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كاركێَشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی بودجه بۆ پڕۆژه‌كان.
سەردار قادر رۆژی 22ی تشرینی دووەمی 2017 لەبری پارێزگاری سلێمانی
دەستبەکاربوو بۆ راپەڕاندنی کارەکانی ئاسۆ فەرەیدون، لەماوەی
دەستبەکاربوونیدا چەندین جار رەخنەی گرتووە کە بودجەی پێویستیان
لەبەردەستدا نییە بۆ راپەڕاندنی کارەکان، پێشتریش رایگەیاندبوو ئەگەر بە
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو کێشەکان چارەسەر ببن، ئەوا دەستلەکاردەکێشێتەوە.
PM:03:43:02/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 20680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت