پارتی له دهۆك پۆستێكی دیكهی به یهكگرتووی ئیسلامی دا
وێستگه نیوزـ
پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستێکی بەڕێوەبەری گشتیی رادەستی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت، پێشتر ھەردوولا ڕێکەوتووین لەسەر پێدانی ژمارەیەک پۆستی ئیداری بە یەکگرتووی ئیسلامی.
ھوشیار فەریق، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان چەند پۆستێک لە ئیدارەی خۆجێیی دھۆک بە یەکگرتووی ئیسلامی دراون."
وتیشی: "دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک ناوی سێ کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی پەسەند کران، له سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانهوه فهرمانیان بۆ فەرمانی دەرچوو، ئەمڕۆش پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک لە لایەن کاندیدێکی یەکگرتووی ئیسلامییەوە پڕکرایەوە و دەستبەکار بوو.''
ھوشیار فەریق رایگهیاندووه: ''جگە لەو بەڕێوەبەرە گشتییە، رۆژانی رابردوو دوو بەڕێوەبەری دیکەی پارێزگای دھۆک گۆڕانکارییان تێدا کرا و بڕیاریشە لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی پارێزگای دھۆکەوە گۆڕینی پۆستی بەڕێوەبەرەکان بەردەوام بێت، ئەوەش بۆ زیاتر کاراکردنی فەرمانگەکانی حکومەت و بەڕێوەبردنی کاروباری ھاوڵاتییان.''
PM:06:30:02/05/2017
ئهم بابهته 2417
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت