دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دوو كه‌سی سزادا


وێستگه‌ نیوز ـ
دادگای تاوانه‌كانی دوو له‌ سلێمانی سزادانی دوو كه‌سی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی سلێمانییدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی موخه‌ده‌رات، لە رۆژانی 18-8-6201 و 5-21-2016 دوو کەس دەستگیربکەن، دوای گەڵاڵەبوونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا،لە 30-4-2017 لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران.

له‌ باره‌ی سزاكانیانه‌وه‌ هاتووه‌: تاوانبار (ب، ق، م) لە دایکبووی ساڵی 1970 عیراق، پیشەی کاسب، رەگەز نێر، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی یه‌ك ساڵ، غەرامەکردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: تاوانبار (گ، ق، ا) لە دایکبووی ساڵی 1979 عیراق، رەگەز نێر، پیشەی کاسب، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی یه‌ك ساڵ، غەرامەکردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.


PM:03:15:03/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت