"چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی گۆڕانین بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر"
لۆگۆی یەکێتی و گۆڕان
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وان چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر له بری پارێزگاری سلێمانی و ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "تائێَستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر رانه‌گه‌یاندووه تا ئێمه‌ش بزانین ئه‌وه هه‌ڵوێستی شه‌خسی كاك سه‌ردار بووه، یان هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌یه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه وتیشی: "هه‌ر كاتێك هه‌ڵوێستی گۆڕانمان زانی، ئه‌و كاته ئێمه‌ش رای خۆمان سه‌باره‌ت به‌و پرسه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، چونكه ئێمه رێككه‌وتنی سیاسیمان هه‌یه به‌تایبه‌تیش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی".
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، وێستگه نیوز چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا رای شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ری چه‌ند ژوورێكی دیكه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
پێشتریش وێستگه نیوز بڵاویكرده‌وه كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 6ی ئایاری2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆببنه‌وه و ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیشیان تاوتوێكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادره.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر له پۆسته‌كه‌ی، ته‌نها فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌یاننامه‌ی فه‌رمییان ده‌ركردووه و پشتگیریان كرد.
دوێنێ سه‌ردار قادر كه له پشكی گۆڕان پارێزگاری سلێمانی بوو به وه‌كاله‌ت، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
سەردار قادر رۆژی 22ی تشرینی دووەمی 2017 لەبری پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو بۆ راپەڕاندنی کارەکانی ئاسۆ فەرەیدون، لەماوەی دەستبەکاربوونیدا چەندین جار رەخنەی گرتووە کە بودجەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ راپەڕاندنی کارەکان، پێشتریش رایگەیاندبوو ئەگەر بە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو کێشەکان چارەسەر ببن، ئەوا دەستلەکاردەکێشێتەوە.
PM:04:06:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3139
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت