وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر: ئه‌م بزنه بێ تابلۆیه‌ش ده‌چێته ریزی بزنه‌كانی تر
ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆ...
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی شۆفێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان به‌شێوه‌ی ته‌نز، له نوێترین پۆستیشدا كه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆیه و كۆمێنتێكی ره‌خنه‌ئامێزی له‌سه‌ر نووسیوه.
له ماوه‌ی رابردوودا له شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگردتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله بێ مۆڵه‌ت و تابلۆ ساختانه‌ی له شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه و توانرا زیاتر له 100 ئۆتۆمبێل ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
لای خۆیه‌وه فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه‌له جامی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به له‌زگه نووسراوه "گوڵی جوان بزن ده‌یخوات".
له‌و رووه‌وه وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام بێت ئه‌م بزنه بێ تابلۆیه‌ش ده‌چێته ریزی بزنه‌كانی تر و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌كرێت به‌قوربانی".
رستەی "چی گیای جوانه بزن ده‌یخوات" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و وێنانه به‌كار ده‌هێنرێت كه دوو كه‌س له ره‌گه‌زی نێر و مێ پۆست ده‌كرێن و یه‌كێكیان له‌وی دیكه‌یان جوانتره، ئیدی ئه‌م وشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنانه داده‌نرێت.
PM:04:54:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 10726
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت