سه‌ردار قادر: كفر نییه هه‌رێمێكی فیدڕاڵی دروست بكه‌ین
وێستگه نیوز - سه‌ردار قادر، له‌بری پارێزگاری سلێمانی كه ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم باوه‌ڕیان به لامه‌ركه‌زیه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان نییه، باسیش له جێبه‌جێكردنی سیستمی فیدراڵی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌ردار قادر كه دوێنێ سێشه‌ممه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك له‌بری پارێزگاری سلێمانی پێشكه‌شكرد له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له 27ی ئه‌یلولی ساڵی پاره‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نه‌دیوه و 10 جاریش داوای كۆبونه‌وه‌ی كردوه به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كیان بۆ دانه‌ناوه و بانگهێشتیان نه‌كردوه بۆ هه‌ولێر.
سه‌ردار قادر ده‌ڵێت: "ئیدی ده‌بێ باس له سیستمی فیدراڵی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بكرێت و ئه‌مه‌ش كفر نییه و به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه نییه".
سه‌ردار قادر وتی: "به‌رپرسانی حكومه‌ت باوه‌ڕیان به لامه‌ركه‌زیه‌ت و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و شۆڕبونه‌وه‌ی نییه و كاتێك قه‌یران ده‌بێت ده‌سه‌ڵات شۆڕده‌كه‌نه‌وه و كه قه‌یرانیش نه‌ما ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌به‌نه‌وه بۆ خۆیان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئیدی ده‌بێ باس له سیستمی فیدراڵی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بكرێت و ئه‌مه‌ش كفر نییه و به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه نییه به‌ڵكو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و دارایی و به‌رگری هاوبه‌شی ده‌بێت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌كو په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆجێیش وه‌كو حكومه‌تێكی هه‌رێمایه‌تی پارێزگاكه‌ی لێ بێت".
وتیشی: "ده‌بێت ئاستی داواكارییه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه، چونكه له یه‌ك ئیداره‌ییدا هه‌موو بڕیاره‌كان براونه‌ته‌وه هه‌ولێر و ناكرێت باس له ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ین و پارێزگایه‌كی زیندوی ئه‌م وڵاته ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت".
ناوبراو روونیشیكرده‌وه كه "ناكرێت ئاگام له داهاتی ناوخۆی ئه‌م شاره و خه‌رجییه‌كانی نه‌بێت، ناكرێت ته‌نكه‌ری نه‌وت بڕوات و نه‌زانم چۆن فرۆشراوه و پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت و بۆ كوێ ناچێت، ناكرێت فه‌رمانبه‌رێكم پێ ته‌نسیب نه‌كرێت، ناكرێت سووپاسگوزارییه‌ك نه‌نێرم گه‌ر وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕێت".
سه‌ردار قادر راشیگه‌یاند كه "پۆست لای من و هاوڕێكانم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌یه بچین خزمه‌ت بكه‌ین، به‌ڵام له شوێنه‌كانی تر به‌ره‌كه‌تی خه‌بات و رازیكردنی ئه‌م ته‌كه‌تول و ئه‌و ته‌كه‌توله، لای ئێمه بۆ به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی خۆمانه كه خزمه‌تكردنه به هاوڵاتی كه پێمان نه‌كرا ده‌بێ وازی لێ بێنین، به‌ڵام به جۆرێكی دیكه ململانێی سیاسی ده‌كه‌ین”.
PM:06:14:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4863
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت