نه‌ورۆز مه‌ولود: گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ینه جێگره‌وه‌ی نه‌وت
نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گه‌شتوگوزار بكه‌نه جێگره‌وه‌ی نه‌وت. ئاشكراشیده‌كات، یه‌كێك له پلانه‌كانیان ئه‌وه‌یه گه‌شتوگوزار له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا هه‌بێت.
نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئاسایش و خزمه‌تگوزاری دوو پێداویستیی سه‌ره‌كیی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزارن و به خۆشحاڵیشه‌وه ئێستا ئه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
مه‌ولود وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه له‌پاڵ سێكته‌ری وزه‌دا، بایه‌خ به كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی ده‌دات و چه‌ند قۆناغێكیشی له‌پێناو سه‌رپێخستنی ئه‌و كه‌رتانه‌دا بڕیوه".
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت، "پلانی تۆكمه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاریی له كوردستان وه‌رزی نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موو وه‌رزه‌كان بگرێته‌وه، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئه‌مساڵ رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ 70 كۆمپانیا كردووه بۆ هێنانی گه‌شتیار بۆ كوردستان".
دووپاتیشیكرده‌وه: كوردستان ده‌كرێت ببێته شوێنێكی گونجاو بۆ گه‌شتیاران و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن، "گه‌شتوگوزار بكه‌ن به جێگره‌وه‌ی نه‌وت".
نه‌ورۆز مه‌ولوود، له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایده‌كات: ته‌نیا له ماوه‌ی 10 رۆژی جه‌ژنی قوربانی رابردوودا، توانراوه له رێگه‌ی كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه نزیك به 700 ملیۆن دۆلار بێته ناو كوردستان.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، له ماوه‌ی ساڵی 2015، ته‌نیا نزیك به300 هه‌زار گه‌شتیار روویان له كوردستان كردووه، به‌ڵام ساڵێك دواتر ئه‌و رێژه‌یه بۆ ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و وه‌ك (نه‌ورۆز مه‌ولود) ده‌ڵێ، "30%"ی ئه‌و گه‌شتیارانه بیانی بوون".
PM:07:10:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 10847
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت