دانیمارك بڕیاری دا شه‌ش كه‌سایه‌تی ئاینی موسڵمان و مه‌سیحی نه‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه
ئاڵای دانیمارک
وێستگه نیوز –
وڵاتی دانیمارك بڕیاری دا ڕێگه به پـێنج پـیاوی ئاینی موسڵمان و پـیاوێكی مه‌سیحی نه‌درێت بچنه ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی "رق و كینه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و جێی مه‌ترسین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه".
رۆژی سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان راگه‌یاند كه رێگایان پێ‌نادرێت بچنه ناو ئه‌و وڵاته كه بریتین له "كه‌مال ئه‌لمه‌كی ئه‌مریكی، بیلال فیلیپسی كه‌نه‌دی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جامایكی كه له قه‌ته‌ر ده‌ژی، محه‌مه‌د ئه‌لعه‌ریفی و سه‌لمان ئه‌لعۆده كه سعودین، محه‌مه‌د ڕاتب ئه‌لنابلسی سوریایی و قه‌شه تێری جۆنزی ئه‌مریكی ئه‌و كه‌سه‌ی له ساڵی 2010 قورئانی سووتاند و ناڕه‌زایـیه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه.
ئینگه‌ر ستۆیبێرگ وه‌زیری كۆچبه‌رانی دانیمارك له باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌وه وتی: "حكومه‌تی وڵاته‌كه‌م رێگه نادات كه‌سانێـك بێنه وڵاته‌كه‌وه و هانی خه‌ڵكی بده‌ن بۆ رق و كینه و ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی له دژی ژنان و منداڵان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خه‌لافه‌تی ئیسلامی".
ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی دانیمارك له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایه‌كه كه ساڵی ڕابردوو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ندی كرد بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی ئه‌و كه‌سایه‌تیـیه ئاینیـیه بیانیـیانه‌ی به جێی مه‌ترسی داده‌نرێن بۆ سه‌ر ئاسایشی گشتی.
ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆی ئیمامی مزگه‌وتێـك له دانیمارك بڵاوبووه‌وه كه تیایدا هانی خه‌ڵكی ده‌دا بۆ كوشتن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایـیه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه.
PM:08:08:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 7179
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت