بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی راگەیاند


وێستگە نیوز -
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 3ی ئایاری 2017، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر، له‌بری پارێزگاری سلێمانی ده‌ربڕی.


شۆڕش حاجی، وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی بزوتنەوەكەی رایگەیاند: "ئێمە رێكەوتنێكمان لەگەڵ یەكێتی هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و یەكێك لە دیارترین خاڵەكانی رێكەوتنەكە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە، بەڵام ئەوانیش هیچ هەنگاوێكی جدیان بۆ ئەو مەبەستە نەناوە".

دەشڵێت: "لە بڕی ئەوەی بەتەنگ داواكاری خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین-ەوە بچن و داخوازیەكانیان جێبەجێ‌ بكەن، بەڵام دەستیان بە سزادانیان كردووە و داهاتەكان بەناشەفافی ماوەتەوە و ئەركی سەرشانی خەڵكیان لەم ناوچەیە و لەم قەیرانەدا قورستر كردوە".

راشیگەیاند: "بەرپرسە ئەمنیەكانی سنووری سلێمانی و هەوڵەبجە و گەرمیان و راپەرین، بەربەست لەبەردەم هاوڕێكانی ئێمە لە حكومەتە خوجێیەكە دادەنێن، زۆربەیان گلەیی و گازندەیان گەیاندوةتە ئێمە، لەهەموو كۆبوونەوەكان لەگەڵ یەكێتی ئەوەمان پێ راگەیاندون".

شۆڕش حاجی ئاشكراشی كرد: "ئەندامەكانی ئێمە لە بەرپرسیارێتی لەم ناوچەیە دڵسۆزانە كارەكانی خۆیان دەكەن، لەگەڵ ئەو بەربەستانەی دێنە رێگەیان، بەڵام هەموو ئارامگرتنێك سنوری خۆی هەیە".



بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی راگەیاند

تم نشره بواسطة ‏‎KNNC‎‏ في 3 مايو، 2017


PM:08:52:03/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 7579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو