سبه‌ینێ دواهه‌مین رۆژی ته‌سلیم كردنی پاره‌ی حه‌جه
هاوڵاتیان لە مەراسیمی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه دواهه‌مین رۆژی ته‌سلیم كردنی پاره‌ی حه‌جه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مساڵ به‌نیازی حه‌جكردنن.
شێخ قاسم به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 4ی ئایاری 2017 دواهه‌مین رۆژی ته‌سلیم كردنی پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مساڵ به‌نیازی حه‌جكردنن و هه‌ر كه‌سێك پاره ته‌سلیم نه‌كات، مافی سه‌فه‌ركردنی نامێنێت، چونكه واده‌كه درێژ ناكرێته‌وه.
بۆ سه‌فه‌ری ئه‌مساڵی حه‌ج، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان ده‌رچووه بڕی 3 هه‌زار و 650 دۆلار له بانكی بازرگانی عیراق راده‌ستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكه‌ن.
PM:09:33:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5287
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت