به‌وێنه... هاوڵاتییه‌ك "گه‌وره‌ترین قورئان" ده‌نووسێته‌وه
وێستگه نیوز -
خه‌تخۆشێكی میسری ماوه‌ی سێ ساڵی ته‌مه‌نی له نووسینه‌وه‌ی قورئانێك به‌سه‌ر برد به‌و ئومێده‌ی ببێته "گه‌وره‌ترین قورئان" له جیهاندا.
سه‌عد محه‌مه‌د خه‌تخۆشی میسری هه‌رچه‌نده له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه قوتابخانه‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام خۆی خۆی فێری خوێنده‌واری كردووه و دیوار و سه‌قفی ماڵه‌كه‌ی له بلقینا یه‌كێك له گونده‌كانی ناوه‌ندی ئه‌لمحه‌له‌ی پارێزگای غه‌ربییه‌ی ده‌لتای میسر به نه‌خشی ده‌ستی ئیسلامی رازاندووه‌ته‌وه و قورئانی پیرۆزی له‌سه‌ر تۆپێك كاغه‌ز نووسیوه‌ته‌وه كه درێژییه‌كه‌ی 700 مه‌تره.
سه‌عد محه‌مه‌د ده‌ستنووسه‌كه‌ی له سندوقێكی داری درێژدا نمایش كردووه كه له‌ڕێی دوو خولخولۆکە له سه‌ر و خواری سندوووقه‌كه لاپه‌ڕه‌كانی ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌و خه‌تخۆشه به ئاژانسی رۆیته‌رزی وت: "درێژی ده‌ستنووسه‌كه 700 مه‌تره، ئه‌مه‌ش بڕێك كاغه‌زی زۆره و ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو خه‌رجیم له پرۆژه‌كه‌مدا كردووه و هه‌وڵم بۆ داوه".
سه‌عد محه‌مه‌د خوازیاره ده‌ستنووسه‌كه‌ی بچێته تۆماری گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ك ئومێده‌واره حكومه‌ت یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هاوكاری بكه‌ن بۆ تۆماركردنی كاره‌كه‌ی له تۆماری گینسدا.
PM:10:16:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9871
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت